هل يجوز العمل مديرا للمبيعات في شركة تنتج حبوب منع الحمل؟

ئایا دروسته‌ كاركردن به‌شێوه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری فرۆشتن له‌ یه‌كێك له‌و كارگانه‌ی كه‌ حه‌پی ڕێگه‌گرتن له‌ سكپڕی به‌رهه‌م ده‌هێنن


أجاب موقع الإسلام سؤال وجواب عن سائل يسأل عن حكم جواز العمل مديرا للمبيعات في شركة تنتج حبوب منع الحمل؟؛ ومما جاء في الجواب: وسائل منع الحمل ، ومنها : الحبوب ، يمكن استعمالها استعمالاً مباحاً ، في الحالات التي يجوز فيها تأجيل الحمل أو منعه لسبب ما ، ويمكن استعمالها استعمالاً محرماً ، كما يفعل أصحاب الفواحش .<br /> والقاعدة فيما يمكن استعماله في الحلال والحرام : أن كل ما يغلب على الظن استعماله في المحرم فلا يجوز بيعه ولا شراؤه ؛ لأنه من التعاون على الإثم والعدوان .
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن سایتی ( ئیسلام پرسیار وه‌ڵام ) وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:" من به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی فرۆشتنم له‌یه‌كێك له‌وكارگانه‌ی كه‌ ده‌رمان دروست ده‌كه‌ن، یه‌كێكیش له‌و به‌رهه‌مانه‌ دروستكردنی‌ حه‌پی ڕێگه‌گرتن له‌ سكپڕیه‌، كاری منیش بریتیه‌ له‌وه‌ی كه‌ هه‌ڵده‌سم به‌ دابه‌شكردنی ئه‌م حه‌پانه‌ به‌سه‌ر پزیشكه‌كاندا كه‌ تێیاندایه‌ موسڵمانه‌ و تێشیاندایه‌ ناموسڵمانه‌، ئایا ئه‌و پاره‌یه‌ی من وه‌ریده‌گرم وه‌ك فه‌رمانبه‌رێك حه‌ڵاڵه‌ یان حه‌رامه‌؟ وه‌ ئایا ئه‌توانم درێژه‌ به‌كاره‌كه‌م بده‌م تا ئه‌و كاته‌ی كارێكی ترم ده‌ست ده‌كه‌وێت ؟ بۆ زیاتر ئاگاداربوون له‌ حاڵیشمان برا گه‌وره‌كه‌م توانای كاركردنی نه‌ماوه‌ و بێ ئیشه‌ ودووبرای بچوكیشم خه‌ریكی خوێندنن و هه‌ر هه‌موویشمان له‌گه‌ڵ دایك و باوكماندا ئه‌ژین ؟".